جۆرێكی نوێی دراوی عێراقی چاپ كرا و دەخرێتە بازاڕەوە
  2021-03-22       1580       

بانكی ناوەندی عێراق زیادكردنی تایبەتمەندییەكی نوێی بۆ دراوی كاغەزیی ڕاگەیاند كە ڕێگر دەبێت لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ بانكی ناوەندی ڕایگەیاند تایبەتمەندییەكی نوێیان بۆ دراوە كاغەزییەكان زیادكردووە كە ڕێگردەبێـ لە گواستنەوەی بەكتریا و ڤایرۆس و لە نێویشیاندا ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕوونیشیكردەوە كە لە ناوبەرێكی بایۆلۆجی لە دراوەكە دەدرێت كە كۆمپانیا جیهانییەكانی تایبەت بە چاپكردنی دراو بەرهەمیان هێناوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×