سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو به‌ڵێنیدا كه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٣ ئاداردا، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا گه‌شته ئاسمانییه‌كان له ته‌ل ئه‌بیب بۆ مه‌ككه ده‌ست پێ دەكه‌ن.
ئاوێنه: بینیامین ناتانیاهو له میانی هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌ناڵ ١٣ی ئیسرائیلی، به‌ڵێنی به فه‌ڵه‌ستینییه‌كاندا كه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا گه‌شتی ئاسمانیی راسته‌وخۆ له ته‌ل ئه‌بیب بۆ مه‌ككه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ئەم لێدوانەی بێنیامین ناتانیاهو دەرخەری ئەوەیە كه له ئه‌گه‌ری بوونه‌وه‌ی به سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و سعوودیه ئاسایی ده‌بنه‌وه.