بنکەی سەربازیی فۆرت ماکنەیر لە واشنتۆن لە ژێر هەڕەشەی ئێراندا بووە
  2021-03-22       616       

دوو بەرپرسی باڵای هەواڵگری ئەمەریکا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەکانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ ئێران پلانی ئەوەی داڕشتووە دزە بکات بۆ ناو بنکەی سەربازیی فۆرت ماکنەیر لە واشنتۆن.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵی (ئەی پی)ی ئەمریکی رایگەیاند:"ئەو گەورە بەرپرسانەی هەواڵگری ئەمەریکا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئێران بەنیازبووە دزە بکات و چاودێری بنکەی فۆرت ماکنەیر بکات، کە شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی جێن جۆزیف مارتن، جێگری سەرۆکی دەستەی سەرۆکایەتی هاوبەشی ئەمریکا و چەند جەنەڕاڵێکی دیکەیە".

ئاماژەی بۆئەوەشکردووە:" بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیان کەوتووە، ژیانی تایبەتی ژەنەڕاڵ جۆزێف مارتینیش لەو کاتەدا لە مەترسیدا بووە".

بە وتەی ئەو دوو بەرپرسە هەواڵگرییە کە قسەیان بۆ ئاژانسەکەکردووە" سوپای ئەمریکا دوای ئاشکرابوونی ئەو پلانە زیاتر هەوڵی بەهێزکردنی ئاسایش دەدات لەبنکەی فۆرت مەکنەیر ".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×