هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش چالاكییەكانی دوو ساڵی ڕابردووی لە سوریا ئاشكرادەكات
  2021-03-25       538       

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دیاریترین ئەو چالاكییانە ئاشكرادەكات كە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئەنجامیداون و لەنێویشیاندا لەناوبردنی ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی ڕێكخراوەكە.

ئاوێنه‌: هاوپەیمانێتییەكە لە تویتێكدا دەڵێت، بەر لە دوو ساڵ داعش جەنگی باغۆز-ی دۆڕاند، بەمەش ڕێكخراوەكە هیچ ناوچەیەكی لەخاكی سوریادا لەژێردەستدا نەما.

لە تویتەكەدا دەركردنی داعش لە باغۆز وەك دوایین مۆڵگەیان لە سوریا بە دیارترین دەستكەوت ئاماژەی پێكراوە، دواتریش كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی ڕێكخراوەكە لە پڕۆسەیەكی سەربازیی ورددا ئاماژەی پێكراوە.

هەروەك ئاماژەی بە شوێنكەوتنی پاشماوەكانی داعش، هەڵگرتنەوەی مینە چێندراوەكانی و، دواتریش گەڕانەوەی 65%ی ئاوارەبووان بۆ ماڵ و جێگاكانیان وەك دیارترین دەستكەوتەكانی دیكە تیشكی خراوەتەسەر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×