25 هاووڵاتى عێراقی لە ده‌ستگیركران
  2021-03-26       664       

بەتۆمەتى پەیوەندى بەداعشەوە، دەزگاى دژەتیرۆرى تورکیا 25 هاووڵاتى عێراقی لە ئەنقەرەى پایتەختى ئەو وڵاتە دەستگیرکرد.  

ئاوێنه‌:  ئاژانسى هەواڵى فەرمیى تورکیا لەسەر زارى سەرچاوەیەکى ئەمنییەوە بڵاویکردووەتەوە، 26 تۆمەتبار لەناو تورکیادا دەستگیرکراون بەتۆمەتى  پەیوەندى بوون بەداعش و هەروەها ئەنجامدانى چالاکى لەناوچەکانى شەڕدا.  

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەو ژمارەیە 25 تۆمەتباریان ڕەگەزنامەى عێراقییان پێ بووە.  

باس لەوەش کراوە، ئۆپراسیۆنەکان بۆ دەستگیرکردنى دواهەمین تۆمەتبارى ئەو ڕووداوانە بەردەوامە.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×