دارایی پەرلەمان و چەند وەزیرێك لەبارەی بودجە لەكۆبونەوەدان: "بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدرێت"
  2021-03-27       357       

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەك وەزیری حكومەت لە بارەی پڕۆژە یاسای بودجە، بە سەرۆكایەتی بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان لە کۆبونەوەدان. بەشیر حەداد دەڵێت: بڕیاری یەكلاكەرەوە لەكۆبونەوەكەدا دەدرێت.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق، كەمێك لەمەوبەر كۆبونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چەند ماددەیەكی پڕۆژە یاسای بودجە، بە سەرۆكایەتی بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان دەستی پێكردوە.

بەشیر حەداد، بە میدیاكانی پارتی وتوە''چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری یەکلاکەرەوە لەو کۆبونەوەیەدا بدرێت."

پێشتر فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، وتبوی، ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەی بودجە لەگەڵ وەزیرانی دارایی، نەوت، پلاندانان، كارەبا، بازرگانی، ئاوەدانكردنەوە، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵ، كۆدەبێتەوە.

بڕیارە سبەی یەكشەممە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بەڕێوەبچێت، ئەوەش لەدوای دو جار لە دواخستنی و هەوڵەكانیش بۆ چارەسەری ناكۆكییەكان لەبارەی بودجە بەردەوامن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×