2021-03-27   529     
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به هێزی شه‌ركه‌ری ئه‌مریكی نییه، به‌ڵكو پێویستی به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه.
ئاوێنه: مسته‌فا كازمی، له دیدارێکی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی چاره‌نووسی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاته‌كه‌ی ئاماژەی بەوە کرد، ئێمه پێویستمان به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام پێویستمان به هێزی شه‌ڕكه‌ر له عێراق نییه، ته‌واوی هێزه‌كان ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
کازمی جەخت دەکاتەوە لەوەی: "ئێمه پێویستمان به پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام پێویستمان به هێزی شه‌ڕكه‌ر له عێراق نییه، سوپای عێراق و ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئێمه هێزی ئه‌مه‌ریكی شه‌ڕكه‌رمان ناوێت له ناو خاكی عێراقدا، به‌ڵكو پێویستمان به هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و پشتیوانی ئاسمانی هه‌یه".
هەروەها ئاشكرای كرد، "له باشووری كه‌ركوك له 10 رۆژی رابردوودا ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش هه‌بووه و 320 هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامدراوه و به ده‌یان له داعش و ته‌كفیرییه‌كان كوژراون، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بووه".
روونیشكرده‌وه، "ئێمه پێویستیمان به هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی نییه و به‌رژه‌وه‌ندی عێراقی و ئه‌مریكیمان ده‌وێت له بواره‌كانی ئه‌منی و هه‌واڵگری و ئابووری و رۆشنبیری و ته‌ندروستی".