كازمی: هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت
  2021-03-27       401       

كازمی هۆشداری دەدات لەبارەی “قەیرانە دروستكراوەكان” و دەڵێت، بەردەوام دەبن لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت.

ئاوێنه‌: ئەمشەو شەممە 27ی ئازار، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە تویتەر نوسیویەتی، “بەردەوامین لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت سەرباری دەنگە نەشازەكان و قەیرانە دروستكراوەكان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەم كەشە نەرێنییە كە دەویسترێت پەل بهاوێت ئامانجی كووشتنی خەونی عێراقییەكانە بۆ سبەیەكی باشتر”.

كازمی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكرێت پشتیوان بەخودا، هیچ پاشەكشەیەكیش لە پڕۆژەی بوونیادنانی دەوڵەت نییە”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×