هۆشداری لەنەكشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق دەدرێت
  2021-03-27       617       

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆشداری لەنەكشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق دەدات.

ئاوێنه‌: گاتع ركابی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆشداریدا لەوەی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستی توندی بەرامبەر بە حكومەتی عیراق دەبێت، ئەگەر لە خولی نوێی دیالۆگی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن كە لە مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، هەردوولا سەبارەت بەپرسی كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لەناو خاكی عیراق ڕێكنەكەون.

گاتع ركابی ئەوەشی خستەڕوو، قۆناغی ئەمجارە دەبێتە سێیەمین دیالۆگی ستراتیژی نێوان عیراق و ئەمریكا، چاوەڕوان ناكرێت هیچ بابەتێكی نوێ لە ئەنجامی ئەو دیالۆگە بێتە ئاراوە، جگە لە یەك پرس كە ئەویش كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكایە لە عیراق.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕوونیشی كردەوە، بەغدا توانای سەربازی هەیە بۆ وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی و پڕكردنەوەی شوێنی هێزە بیانییەكان بەتایبەت ئەمریكا، بەڵام پێویستی بە هاوكاری هەواڵگری و مەشق و ڕاهێنان و پڕچەككردنی وڵاتان دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×