راوێژکاری كاروباری دارایی کازمی: عێراق پەنا بۆ قەرز نابات ئەگەر نرخی نەوت گەیشتە 70 دۆلار
  2021-03-28       370       

راوێژکاری كاروباری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پێویستی دابینکردنی سندوقی سەقامگیری بودجە بۆ ساڵی 2021 کردەوە، هاوکات دەشڵێت، عێراق پەنا بۆ قەرزکردن نابات ئەگەر نرخی نەوت بگاتە 70 دۆلار.

ئاوێنه‌: مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی بە ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێسی راگەیاند، "سندوقی سەقامگیری بودجە وەک سندوقی سیادی پێویستە بۆ روبەڕوبونەوە دژی مەترسی هەڵئاوسان یان دابەزینی بەردەوامی داهات، چونکە داهاتی نەوت زیاتر لە 92%ی کۆی بودجەی پێکدەهێنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بەدیهێنانی بودجەیەکی هاوسەنگ بەبێ ئەوەی پەنا بۆ قەرزکردن ببرێت، نابێت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە 70 دۆلار کەمتر بێت.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوتی لەپڕۆژەی بودجەدا بۆ 45 دۆلار بەرزکردوەتەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 64.57 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×