ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: 5271 توشبو، 35 گیانلەدەستدان
  2021-03-28       613       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج هەزارو 271 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 35 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 404 كەسیش ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 37 هەزارو 273 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان پێنج هەزارو 271 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون كە 926 توشبویان لە پارێزگاكانی هەرێم تۆماركراون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتر بون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە چوار هەزارو 820 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 35 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە 11 حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێم بون: 6 هەولێر، 3 سلێمانی، 2 دهۆك.

هەروەك ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 404 كەس لە عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتوەو بەوەش كۆی ئەوانەی ڤاكسینەكەیان وەگرتوە لەسەرتاسەری وڵات گەیشتۆتە 19 هەزارو 635

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 832 هەزار و 428 كەس و لەوانە 14 هەزارو 212 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 745 هەزارو 935 كەسیان چاكبونەتەوەو 72 هەزارو 281 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 492 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×