بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دوو پارێزگای باشوری عێراق کرانە ئامانج.
ئاوێنه: ئهمرۆ دووشەممە، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەووە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای زیقار بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقییەوە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە سوتا".
هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە:" لە باشوری پارێزگای بابلیش بۆمبێکی دیکەی چێندراو بە کاروانێکی دیکەی هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقییەوە".
ماوەیەکە لە پارێزگاکانی باشوری عێراق بەردەوام هێرشدەکرێتەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پاڵپشتی لۆجیستی دەگوازنە.