ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ناوی ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی بڵاوكردەوە
  2021-03-29       971       

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، ناوی پێكهاتەی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی راگەیاند كە ناوی ئەندامە كوردەكانیشی تێدایە. دەشڵێت: ناوەكان بەرزكراونەتەوە بۆ سەرۆك كۆمار بەمەبەستی دەركردنی مەرسومی كۆماریی بۆ دامەزراندنیان.

ئاوێنە: ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە بەیاننامەیەكدا تەواوكردنی پێكهاتەی دادگای باڵای فیدراڵی، پێكهاتەی دادگای باڵای فیدراڵی تەواو كراوەو ناوەكان بەرزكراونەتەوە بۆ سەرۆك كۆمار بەمەبەستی دەركردنی مەرسومی كۆماریی بۆ دامەزراندنیان.

بەگوێرەی بەیاننامەكە، ناوەكانی پێكهاتە نوێییەكەی دادگای باڵای فیدراڵی كە لە نۆ ئەندامی بنەڕەتی و چوار ئەندامی یەدەگ لەخۆدەگرێت، بەمجۆرەن:

1.دادوەر جاسم محەمەد عەبو، سەرۆكی دەستەی سەرپەرشتیاریی دادوەری بۆ پۆستی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی.

2.دادوەری سەمیر عەباس، سەرۆكی دادگای تاوانەكانی ئەنبار بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی.

3.دادوەر غالب عامر، سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی واست بۆ پۆستی ئەندامی بنەڕەتی دادگای باڵای فیدراڵی.

4.دادوەر حەیدەر جابر، سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی نەجەف بۆ پۆستی ئەندامی بنەڕەتی دادگای باڵای فیدراڵی.

5.دادوەر دكتۆر حەیدەر عەلی نوری، سەرپەرشتیاری دادوەری بۆ پۆستی ئەندامی بنەڕەتی دادگای باڵای فیدراڵی.

6.دادوەر خەڵەف ئەحمەد رەجەب، سەرۆكی دەستەی پێداچونەوە لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سەڵاحەدین بۆ پۆستی ئەندامی بنەڕەتی دادگای باڵای فیدراڵی.

7.دادوەر ئەیوب عەباس ئال وەرەقە، ئەندامی مونتەدەب لە دادگای پێداچونەوە بۆ پۆستی ئەندامی بنەڕەتی دادگای باڵای فیدراڵی.

8.دادوەر دكتۆر عەبدولڕەحمان سلێمان، سەرۆكی دادگای تاوانەكانی دهۆك بۆ پۆستی ئەندامی بنەڕەتی دادگای باڵای فیدراڵی.

9.دادوەر جاسم جەزا، سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی بۆ پۆستی ئەندامی بنەڕەتی دادگای باڵای فیدراڵی.

10.دادوەر عادل عەبدولڕەزاق، سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی بەسرە بۆ پۆستی ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی.

11.دادوەر خالید تەها، سەرۆكی دادگای تێهەڵچونەوەی كەرخ بۆ پۆستی ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی.

12.دادوەر مونزیر ئیبراهیم، ئەندامی مونتەدەب لە دادگای پێداچونەوە بۆ پۆستی ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی.

13.دادوەر تاهیر سلێمان، سەرۆكی دادگای نەوجەوانانی دهۆك بۆ پۆستی ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×