2021-03-30   622     
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی ده‌كات سبه‌ی چوارشه‌ممه كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندی بودجە دەستپێبكاتەوە. په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سه‌دریش جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه سبه‌ی له‌په‌رله‌مان ناچنه ده‌ره‌وه، تا پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت.
ئاوێنه: شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "پێشبینی دەكەین سبەینێ كۆبونەوەكانی پەلەمانی عێراق سەبارەت بەبودجەی 2021 دەستپێبكاتەوە. وتیشی، هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ لێكنزیككردنەوەی كوتلە سیاسییەكان‌و تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە.
سەبارەت بەڕێككەوتنی نێوان هەرێم‌و بەغدا، شیروان میرزا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، هەردولا گەیشتونەتە ڕێككەوتن‌و تەنها جێبەجێكردن و پابەندبون بەڕێككەوتنەكە ماوە بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند، كوتلە سیاسییەكانی عێراق لەبارەی قەرزە دەرەكییەكان‌و دامەزراندنی 30 هەزار كەس بۆ حەشدی شەعبی ناكۆكن‌و تا ئێستا نەگەیشتونەتە ڕێككەوتن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سائیرونی سه‌ر به‌موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ده‌بێت به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت له‌دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا پڕۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێندرێت.
په‌رله‌مانتارانی كوتله‌ی سائیرون جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان سبه‌ی ده‌چنه هۆڵی په‌رله‌مان‌و هۆڵی دانیشتنه‌كه جێناهێڵن، تا پرۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند نه‌كرێت.
له‌كۆبونه‌وه‌ی شه‌وی 28ی ئه‌م مانگه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، كه له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021 به‌ڕێوه‌چو، مادده‌ی 11 له‌پڕۆژه یاساكه كه تایبه‌ته به‌پشكی هه‌رێم په‌سه‌ند كرا.
هه‌رچه‌نده بڕیاربو له‌هه‌مان شه‌ودا پڕۆژه‌یاساكه له‌په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرێت، به‌ڵام به‌هۆی سوربونی بەشێك لەلایەنه شیعەکان لەسەر دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار، په‌رله‌مانی عێراق نەیتوانی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021 پەسه‌ند بکات‌و کۆبونەوەكه‌ی بۆ کاتێکی دیكه دواخست.