پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەدات
  2021-03-30       568       

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کرد کە سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر یەکی پاشنیوەرۆ دانیشتنی‌ په‌رله‌مان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە ئەنجامدەدرێت.  

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق:


بەیاننامە

دەرکردنی یاسای گشتی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 هەنگاوی گرنگە کە پەیوەندی بە بەرژەوەندی هاوڵاتیانەوە هەیە و ئەو یڕگانەی چارەسەری پێداویستیەکانیان دەکات بە شێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ بواردان بە حکومەت تا بەرنامە حکومیەکەی جێبەجێ بکات، و پشتیوانی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بکات کە پەیوەندی بە ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان هەیە.

بۆیە داوا لە خوشک و برایانی ئەندانامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین سبەینێ چواشەمە کاتژمێر 1 ی پاش نیوەرۆ ئامادەبن بۆ دانیشتنی دەنگدان لەسەر یاسای بودجە، کە ماوەیەکی زۆرە چاوەرێی دەرکردنی دەکرێت، ئاگاداریشیان دەکەین کە ناوی ئامادەبوان و ئەوانەشی ئامادەنەبوون بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە.

هەرەوەها بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێ داوای پێشکەش کراو لەلایەن هێزە سیاسیەکان دەخرێتەروو کە بە واژۆی 172 پەرلەمانتار پشتیوانی لێدەکرێت بۆ جێبەجێ کردنی مادەی 64 یەکەم لە دەستوری عێراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەو هەنگاوەش وەک وەڵامدانەوەی داواکاری جەماوەر دێت، بەو پێیەش ئەنجومەنی نوێنەران هەموو داواکاری و هەنگاوەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی بەجێهێناوە، لە نێویاندا پێکهێنانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دەرکردنی یاسای هەڵبزاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و دەنگدان لەسەر یاسای هەمواری یەکەمی ( فەرمانی ژمارە 30 بۆ ساڵی 2005ز) یاسای دادگای باڵای فیدراڵی.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران
30ئازار 2021
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×