نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدایە
  2021-03-31       852       
نرخی نەوتی خاو لە بەرزبوونەوەدایە، كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی ئۆپیك پڵەس بە هۆكاری بەرزبوونەوەكە دەزاندرێت.

ئاوێنە: بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازار، لەكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 64 دۆلار و 56 سەنت و هێماكەی بە سەوزی ماوەتەوە.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس (ئەمریكا) یەك بەرمیلی بەرامبەرەبە بە 60 دۆلار و 96 سەنت و هێماكەی سەوزە.

بڕیارە سبەی ئۆپیك پڵەس كۆببێتەوە و چاوەڕوان دەكرێت درێژە بە پلانی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بدرێت، ئەوەش بە هۆكاری گەشانەوەی نرخی نەوتی خاو دادەنرێت، وەك ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی پێكردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×