سزای نەبەستنی ماسك لە پارێزگای هەولێر جێبەجێدەكرێت
  2021-03-31       366       
لەمڕۆوە سزای نەبەستنی ماسك لە پارێزگای هەولێر جێبەجێدەكرێت و وەزارەتی ناوخۆش هۆشداری لە نەبەستنی دەدات و بڕی سزاكە دیاریدەكات.

ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری نوێی تایبەت بە رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا دەركرد و لە یەكێك لە بڕیارەكاندا هاتووە،"ئەگەر کەسێک پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان نەبێت و ماسک نەبەستێت، ئەوا بە بڕی 20 هەزار دینار سزادەدرێت".

رۆژانی پێشوو مەفرەزەكانی ناوشار تەنها بۆ ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتییان بووە لە بەستنی ماسك، بەڵام لەمڕۆوە سزای نەبەستنی ماسك جێبەجێدەكرێت و هەركەسێك پابەند نەبێت راستەوخۆ بە بڕی 20 هەزار دینار سزا دەدرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×