كازم فاروق: پێڵاومان گرتە سەرۆکایەتی پەرلەمان
  2021-03-31       784       
كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، خەمێکی گەورەیان هەیە ئەم پەرلەمانە رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت، کەچی بەرنامەی کارەکەی ئەوەیە ئەگەر کەسێک سەری مەنهۆڵی دزی بە چەند بڕە پارە سزابدرێت.

ئاوێنە: دوای هاتنەدەرەوەی فراکسیۆنەکە، کازم فاروق رایگەیاند: "خەمێکی گەورەمان هەیە ئەم پەرلەمانە رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت، کەچی بەرنامەی کارەکەی ئەوەیە ئەگەر کەسێک سەری مەنهۆڵی دزی بە چەند بڕە پارە سزابدرێت؟".

راشیگەیاند، لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەیانەوێت باسی کێشەی خەڵک بکەن، نەک کۆمەڵە بابەتێک کە بەرادەیەکی زۆر پەیوەندی بە ژیانی خەڵکەوە نییە لە ئێستادا.

باسی لەوەشکرد: "پێشتر وتوومانە ئەگەر نەهێڵن قسەی خەڵکی بکەین و کێشەکانیان بگەیەنین، ئەوا پێڵاوتان تێدەگرین، ئەمڕۆ پێڵاومان تێگرتن".

لەوبارەیەوە، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەشێکی کارنامەکەی پەرلەمان لەسەر بەنزینی ژەهراوییە و پەیوەندی بە خەڵکەوە هەیە، کازم فاروق پێناسەی خۆی کرد بەو کارەی کردی.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×