مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ی ئازاری 2021 جه‌ختیكرده‌وه كه‌به‌هۆی ئه‌و دۆخه سروشتییه‌وه ئاڵنگارییه‌كان له‌وڵات به‌رده‌وامه‌و پێویستیشه هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوكاربن بۆ تێپه‌ڕاندنی.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی كازمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبووه‌وه.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كازمی رایگه‌یاند: هیوا ده‌خوازن هه‌موو لایه‌نه‌كان دووربكه‌ونه‌وه له موزایه‌ده‌كردن به نرخی دۆلار، چونكه ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه بووه‌و به‌گوێره‌ی روانبینێكی ستراتیژی ئه‌و هه‌نگاوه نراوه، هەست بە كایگەرییەكانی لەسەر گەشەسەندنی دراوی یەدەك و پۆلێنی بێودەوڵەتی دڵنیایی لەعیراق دەكەین.
كازمی راشیگه‌یاند: خوازیارین په‌له بكرێت له‌په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی، بڕگه‌كانی یاساكه زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی چینی هه‌ژاران چاره‌سه‌ر ده‌كات، پشتیوانیشه بۆ ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه هاووڵاتیان رۆژانه پێویستییان پێیه‌تی.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان پێویسته به‌هه‌موو توانایانه‌وه پشتیوانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی بكه‌ن تاوه‌كو ماده‌كانی پسووڵه‌ی خۆراك به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش بكرێت و رێگه به‌هه‌ندێك بازرگان نه‌درێت پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆرخ بكه‌ن و سوود له‌گرانكردنی پێداویستییه‌كان وه‌ربگرن.
راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیمان راسپاردووه چاودێری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ له‌بازاڕه‌كاندا بكه‌ن كه‌به‌هۆی چاوچنۆكی هه‌ندێك بازرگانه‌وه دروستبووه.
وتیشی: پێویسته هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان به‌رده‌وام كار بۆ پشتیوانی له‌بڕیاره‌كانی چاكسازی بكه‌ن، بڕیاره‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژییه‌ت داڕێژراوه، هه‌روه‌ها پێویسته به‌كاركردن و ئارامییه‌وه رووبه‌ڕووی فشاره‌كان ببینه‌وه.