2021-03-31   319     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، 5 (پێنج) كه‌سیان له‌سه‌ر دو تاوانی جیاواز ده‌ستگیركردوه، 3 (سێ) كه‌سیان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ژماری هاوڵاتیانیان هاككردوه و پاشان هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یان لێكردون.
ئاوێنه: له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی راپه‌ڕین راگه‌یاند، له رۆژی 28ی ئه‌م مانگه، به هاوكاری به‌شی ئای تی هێزه‌كانیان توانیان 3 (سێ) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه به‌پێی ماده‌ی 2 له یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی ڕاگیراون.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، تۆمه‌تباران هه‌ڵساون به هاككردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دواتر به‌هۆی بونی وێنه‌و ڤیدیۆی خێزانی هاكراوان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردون و داوای پاره‌یان كردوه، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر و به‌هۆی نه‌بونی ڕه‌گه‌زی ئه‌منی له كێشه‌كه‌دا دۆسیه‌كه ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌وجه‌وانان كرا.
ئاسایشی راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌چالاكیه‌كی دیكه‌ی هێزه‌كانیاندا به هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی چوارقوڕنه توانرا 2 (دو) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن، به‌بڕیاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕانیه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه به پێی ماده‌ی 446ی یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
رونیكرده‌وه، هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه، هه‌ڵساون به دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا كڕاون ناسراو به (مه‌لیكه)، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر دۆسیه‌كه هه‌واڵه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان كرا.