ئاماری نوێی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم: تووشبوون و مردن زیادیكردووە
  2021-03-31       600       
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئەو ئامارە بەراورد بە رۆژانی رابردوو ژمارەی تووشبووان و مردن بە كۆرۆنا زیادكردووە.

ئاوێنه‌: وەك لە ئامارەكەدا ھاتووە، لە 24 كاتژمێردا 981 كەس لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە و 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاشكراشی كرد، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 428 تووشبووی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان چاكبوونەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا وەزیری تەندروستی و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتەكە ھۆشداریان داوە كە ھەرێمی كوردستان لە دۆخێكی مەترسیدار دایە.

لە كۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممە 30/3/2021 لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا ژمارەیەك بڕیاری نوێی بۆ گرتنەبەتی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:...

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٣٩٩)

١. پشکنین: (٨٤٣٩ پشکنینی نوێ)

•    (٢٦٠٣) هەولێر

•    (١٩٦٠) سلێمانی

•    (٣١٣٧) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٥٣٢) گەرمیان

•    (٢٠٧) ڕاپەڕین  

٢. تووشبوو: (٩٨١ تووشبووی نوێ)

•    (٢١٨) هەولێر

•    (٢٦٤) سلێمانی

•    (٤٤٩) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٣٠) گەرمیان

•    (٢٠) ڕاپەڕین    

٣. چاکبوون: (٤٢٨ چاکبوون)

•    (٨٣) هەولێر

•    (٦٨) سلێمانی

•    (٢٦٠) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (١٣) گەرمیان

•    (٤) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٠ مردن)

•    (٣) هەولێر

•    (٣) سلێمانی

•    (٤) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٠) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٣٨٣٧٦٠          (٤٩٥٢٣١ هەولێر، ٢٩٩٠٢٨ سلێمانی، ٥٨١٧٣٨ دهۆك، ٧٧٦٣ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٢٢١٦٠        (٤٢٧١٨ هەولێر، ٣٥٢٨٦ سلێمانی، ٤١٠٢٤ دهۆك، ٣١٣٢ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠٩٦٦٢          (٣٨٢١٨ هەولێر، ٣٠٨٩٦ سلێمانی، ٣٧٥٧٧ دهۆك، ٢٩٧١ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٨٨٢٨      (٣٥٠١ هەولێر، ٢٦٤٢ سلێمانی، ٢٦٦٧ دهۆك، ١٨ هەڵەبجە)

مردن ٣٦٧٠            (٩٩٩ هەولێر، ١٧٤٨ سلێمانی، ٧٨٠ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٣١ی ئازار ٢٠
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×