2021-03-31   553     
كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌وڵه‌تی قانوون چه‌ند مه‌رجێكی بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای بودجه راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا ئێستا وێنه‌ی كۆتایی پرۆژه‌یاساكه نه‌دراوه‌ته په‌رله‌مانتاران.
ئاوێنه: كاتع ركابی په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌وڵه‌تی قانوون كه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی قانوون ئاماده‌بوونی له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای بودجه به چه‌ند داواكارییه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه.
كاتع ركابی ده‌ڵێت: "پێویسته نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نزمبكرێته‌وه و ئه‌و بابه‌تانه لاببرێن كه په‌یوه‌ندییان به پرۆژه‌یاسای بودجه‌وه نییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر هاوڵاتیان و چینی هه‌ژار و مامناوه‌ند دروست كردووه و نرخی كه‌لوپه‌ل و ماده خۆراكییه‌كانی له بازاڕه‌كاندا به‌رزكردووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند كه تا ئێستا وێنه‌ی كۆتایی پرۆژه‌یاسای بودجه نه‌دراوه‌ته په‌رله‌مانتاران و نازانن ماده‌ی 11ی تایبه‌ت به هه‌رێم چ گۆڕانكارییه‌كی تێدا كراوه.