كۆمسیۆن ماوەی تۆماری بایۆمیتری درێژدەكاتەوە
  2021-03-31       359       

لەپێناو زامنكردنی گەورەترین پرۆسەی بەشداریی لە هەڵبژارندا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ماوەی تۆماری بایۆمیتری بۆ ناوەڕاستی مانگی نیسانی داهاتوو درێژدەكاتەوە.

ئاوێنه‌: جومانە ئەلغەللای، وتەبێژی كۆمسیۆن لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئەنجومەنی كۆمسیاران لە ئەنجومەنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی تۆماری بایۆمیتری دەنگدەران بۆ ناوەرۆِاستی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی 15ی نیسانی داهاتوو”.

پێشتر ئەنجومەنی كۆمسیاران ماوەی تۆماری هاوپەیمانییە سیاسییەكانى بۆ كۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی 27ی شوباتی 2021 درێژكردبۆوە، لەپێناو فراوانكردنی بوار بۆ هاوپەیمانییە سیاسییەكان بۆ پرۆسەی ناوتۆماركردن، و نوێكردنەوەی زانیارییەكان لەسەر ئەو حزبانەی لە سایەی هاوپەیمانییەكاندا پێشتر ناوی خۆیان تۆماركردووە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×