مستەفا كازمی بەرەو سعودیە بەرێكەوت
  2021-03-31       422       

سەرۆكوەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومی بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەرێكەوت.

ئاوێنه‌: نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی حكومی سەردانی سعودیە دەكات بەئامانجی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەو تاوتوێكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان بەغداو ریاز.

پێشتریش، مستەفا كازمی رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ سەردانی سعوودیە دەكات، بەمەبەستی بتەوتركردنی پەیوەندییەكانی ھەردوو دەوڵەتی برا.

كازمی تویتێكی بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی بڵاوكردە و نووسوویەتی: "ئەمڕۆ بەسەردانێكی فەرمی بەرەو شانشینی عەرەبی سعودیە بەڕێدەكەوین بەمەبەستی بتەوتركردنی پەیوەندییەكانی ھەردوو دەوڵەتی برا، ھەروەھا بۆ فراوانكردنی ھەماھەنگی برایانەی وڵاتانی ناوچەكە، بەجۆرێك لە خزمەتی گەلانی دراوسێ بێت و ببێتە ھۆی بەدیھێنانی ئۆقرەیی، تەواوكاری و بنیاتنان".

پێشتر شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز بانگھێشتنامەیەكی ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی كردبوو بۆ ئەوەی سەردانی ریاز بكات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×