هاوپەیمانی هیوا: ماددەی 11 تێپەڕی و دەبێت حكومەتی هەرێم كۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنێت
  2021-03-31       667       

دو پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق، دوای پەسەندكردنی ماددەی 11ی بودجە كە تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنن، بەکۆی گشتی نزیکەی (۱٠) ترلیۆن دینار بۆ هەرێم دێت و نیوەی داهاتی خاڵە سنوریەکانیش ئەمێنێتەوەو حکومەتی هەرێم هیچ کێشەیەکی بودجەی نامێنێ و دەتوانرێت مانگانە بێ دواکەوتن و بێ لێ بڕین موچەی فەرمبەرانی هەرێم دابین بکرێت.

ئاوێنە: غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین، دو پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا وتیان"مادەی (۱۱) تێپەڕی و دەبێت دەستبەجێ حکومەتی هەرێم کۆتایی بە لێبرینی موچە بهێنێت."

ئەوەشیان خستۆەڕو"کەمێک پێش ئێستا لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر مادەی (۱۱) درا کە حکومەتی هەرێم بەڵێنیانداوە داهاتەکانیان بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی عێراق.

غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین وتویانە"ئێمە توانیمان چەند برگەیەک لەبەرژەوەندی فەرمانبەران بەتایبەت گواستنەوەی داتای فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغداد، کە ئەمەش هەنگاوی یەکەمە بۆ بەستنەوەی موچەی فەرمانبەران بە بەغدادەوە، هەروەها چاودێری بەغداد لە خاڵە سنورییەکان و گێڕانەوەی داهات بۆ پارێزگاکان جێگیر بکەین."

بەپێی قسەی ئەو دو پەرلەمانتارە "برگەی تایبەت بە فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و بەنداوەکان و کەش و هەوا و گواستنەوەیان بۆ بەغداد جێگیرکرا، هەرچەندە پارتی و یەکێتی بەتوندی دژی بون و چەندین جار هەوڵی لابردنیان داوە، بەڵام شکستیان هێنا و لەسەریانە دوای ئەم دەنگدانە ئیلتیزام بکەن و ئەو زوڵمەی سەر فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و بەنداوەکان و کەش و هەوا کۆتایی پێبهێنرێت."

ئاشكراشیان كردوە كە "بەکۆی گشتی نزیکەی (۱٠) ترلیۆن دینار بۆ هەرێم دێت و نیوەی داهاتی خاڵە سنوریەکانیش ئەمێنێتەوە و حکومەتی هەرێم هیچ کێشەیەکی بودجەی نامێنێ و دەتوانرێت مانگانە بێ دواکەوتن و بێ لێ بڕین موچەی فەرمبەرانی هەرێم دابین بکرێت."

دو پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی هیوا جەختیان كردۆتەوە كە "هەر پاشەکشەیەک لەم بەڵێنانەو هێنانەوەی بیانو نرخی هیچی نییە هەوڵە بۆ دزینی داهاتی گشتی."

لەكۆتاییشدا وتویانە"ئێمە سەرەڕای سەرنجەکانمان لەسەر چەند برگەیەک مادەی (۱۱) کە برگەی مەتاتی و لە بەرژەوەندی خەڵک نیە، بەتایبەت مەلەفی نەوت کە گەرەنتی شەفافبونی ناکرێت، سەرەڕای ئەمانەش ئەگەر حکومەتی هەرێم ئیلتیزام بکات کێشە داراییەکانی هەرێم چارەسەر دەبێت ئەویش بە گەڕانەوە بۆ بەغداد مسۆگەرکردنی مافەکانمان، کە ئەمە ستراتیژی ئێمە بوە کە چارەسەر  لە بەغدادە، نەک رەهنکردنی کوردستان لەبەرژەوەندی چەند کۆمپانیایەکی حزبی."

دەقی راگەیەندراوەكە...

مادەی (۱۱) تێپەڕی و دەبێت دەستبەجێ حکومەتی هەرێم کۆتایی بە لێبرینی موچە بهێنێت

کەمێک پێش ئێستا لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر مادەی (۱۱) درا کە حکومەتی هەرێم بەڵێنیانداوە داهاتەکانیان بگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی عێراق.

هەروەها ئێمە توانیمان چەند برگەیەک لەبەرژەوەندی فەرمانبەران بەتایبەت گواستنەوەی داتای فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغداد، کە ئەمەش هەنگاوی یەکەمە بۆ بەستنەوەی موچەی فەرمانبەران بە بەغدادەوە، هەروەها چاودێری بەغداد لە خاڵە سنورییەکان و گێڕانەوەی داهات بۆ پارێزگاکان جێگیر بکەین.

برگەی تایبەت بە فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و بەنداوەکان و کەش و هەوا و گواستنەوەیان بۆ بەغداد جێگیرکرا، هەرچەندە پارتی و یەکێتی بەتوندی دژی بون و چەندین جار هەوڵی لابردنیان داوە، بەڵام شکستیان هێنا و لەسەریانە دوای ئەم دەنگدانە ئیلتیزام بکەن و ئەو زوڵمەی سەر فەرمانبەرانی فیدڕاڵی و بەنداوەکان و کەش و هەوا کۆتایی پێبهێنرێت.

هەروەها بەکۆی گشتی نزیکەی (۱٠) ترلیۆن دینار بۆ هەرێم دێت و نیوەی داهاتی خاڵە سنوریەکانیش ئەمێنێتەوە و حکومەتی هەرێم هیچ کێشەیەکی بودجەی نامێنێ و دەتوانرێت مانگانە بێ دواکەوتن و بێ لێ بڕین موچەی فەرمبەرانی هەرێم دابین بکرێت.

هەر پاشەکشەیەک لەم بەڵێنانەو هێنانەوەی بیانو نرخی هیچی نییە هەوڵە بۆ دزینی داهاتی گشتی.

ئێمە سەرەڕای سەرنجەکانمان لەسەر چەند برگەیەک مادەی (۱۱) کە برگەی مەتاتی و لە بەرژەوەندی خەڵک نیە، بەتایبەت مەلەفی نەوت کە گەرەنتی شەفافبونی ناکرێت، سەرەڕای ئەمانەش ئەگەر حکومەتی هەرێم ئیلتیزام بکات کێشە داراییەکانی هەرێم چارەسەر دەبێت ئەویش بە گەڕانەوە بۆ بەغداد مسۆگەرکردنی مافەکانمان، کە ئەمە ستراتیژی ئێمە بوە کە چارەسەر  لە بەغدادە، نەک رەهنکردنی کوردستان لەبەرژەوەندی چەند کۆمپانیایەکی حزبی.

غالب محمد عەلی
سەرکەوت شەمسەدین
۳۱ ی ئاداری ۲٠۲۱

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×