پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ماددەیەكی تایبەت بە فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدراڵییەكانی هەرێم دا
  2021-03-31       492       

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، لەدانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا دەنگ لەسەر ئەو ماددەیە درا كە تایبەتە بە گواستنەوەی راژەی تێكڕای فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدراڵییەكانی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق.

ئاوێنە: دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردنی بودجە بەردەوامەو 58 ماددەی بودجە پەسەندكراون و لە ئێستادا دەنگ لەسەر چەند ماددەیەكی نوێی زیادكراو بۆ بودجە دەدات.

هۆشیار عەبدوڵا، كەمێك لەمەوبەر لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"ئێستا دەنگدرا لەسەر ئەو مادەیەی کە تایبەتە بە گواستنەوەی راژەی تێکرای فەرمانبەری فەرمانگە فیدراڵییەکان بۆسەر حکومەتی فیدراڵیی عێراق."

ئەو پەرلەمانتارە كوردە وتویەتی"ئەو هەوڵە، چەندە خزمەتی ئەو فەرمانبەرانە دەکا ئەوەندەش باری شانی حکومەتی هەرێم سوک دەکا، هیوادارم هاوکار بن و گرفت بۆ گواستنەوەی راژەکانیان دروست نەکەن."


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×