جەمال كۆچەر: پشكی هەرێم لە بودجەدا زیادكراوە
  2021-03-31       416       

بەپێی قسەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق لە لەسەدا 12.67ەوە بۆ لەسەدا 13.9 زیادكراوە.

ئاوێنە: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە روداوی راگەیاند، بەپێی نوسراوێکی رەسمی کە لە وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە بەدەستیان گەیشتوە، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بۆ لەسەدا 13.9 زیادكراوە.

پێشتر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە لەسەدا 12.67 دیاریكرابو بەوتەی جەمال کۆچەر، بەو شێوەیە 9.5 ترلیۆن دینارەکە زیاد دەبێت بۆ نزیکەی 11 ترلیۆن دینار.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×