سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان: لە مانگی رەمەزاندا دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن
  2021-03-31       494       

هەورامان گەچێنەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە بڕیاری داخستنی مزگەوتەكان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری ئەوقاف بەڵێنی پێدام لە مانگی رەمەزاندا دەرگای سەرجەم مزگەوتەكان بەڕوی نوێژخوێناندا دەكرێنەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بڕیاریدا سەرجەم مزگەوتەكان و شوێنە ئایینییەكانی دیكە لە سبەی پێنجشەممە 1ی نیسانەوە تاوەكو 10ی نیسان دابخرێن.

هەورامان گەچێنەیی، سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان، كەمێك لەمەوبەر لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"ئەمڕۆ، 31/03/2021، لەگەڵ بەڕێز وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبوینەوە، پاش گفتوگۆو ڕاگۆڕینەوە، جەنابیان دڵنیایی بە بەندە دا کە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دەرگای سەرجەم مزگەوتەکان بەڕوی نوێژخوێنانی خۆشەویستدا دەکرێنەوە."

هەورامان گەچێنەیی وتوشیەتی"ئەم بڕیاری داخستنە کە لەلایەن لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆڕۆناوە دەرچوە کاتییەو لە 1/4 بۆ 10/4، واتە: تەنها بۆ 10 ڕۆژەو سەرجەم مزگەوتەکان دەتوانن لەم 10 ڕۆژەدا ئامادەسازی باش بکەن بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×