مەسعود بارزانی: پەسەندبوونی بودجەی عیراق هەنگاوێكی ئیجابی و دروستە
  2021-04-01       344       
مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی پەسەندکردنی بودجەی عیراق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، هه‌نگاوێكی دروست و ئیجابییه‌.

ئاوێنە: بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ''بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجەی 2021 لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە دەستخۆشی لە گشت لایەنە سیاسییە كوردستانی و عیراقییەكان دەكەم".

بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە: ''سوپاسی شاندی حكومەتی هەرێم و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و فڕاكسیۆنەكانی تری ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەم كە بە ماندووبوون و هیمەت و پێداگرییانەوە توانیان لەگەڵ یەكتر بگەنە ئەنجام و بەشی هەرێمی كوردستانیش لە بودجەی عیراقدا جێگیر بكەن''.

بارزانی لە پەیامەکەیدا ئه‌وه‌ش دەڵێت: ''پەسەندبوونی بودجەی عیراق هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە و هیوای ئەوە دەخوازین كە دەستپێكێك بێت بۆ بەهێزكردنی بنەماكانی دیالۆگ و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و هەروەها گەڕاندنەوەی بنەماكانی شەراكەتی نێوان پێكهاتەكانی عیراق''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×