هۆشیار عه‌بدوڵا: پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی عیراق و هه‌رێمدا ده‌كرێته‌وه‌
  2021-04-01       486       
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق باس له‌ خاڵێكی گرنگی یاسای بودجه‌ی 2021ی عیراق ده‌كا و ده‌ڵێت، پێداچوونه‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان ده‌كرێت.

ئاوێنە: هۆشیار عه‌بدوڵا، له‌ فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "یەکێکی تر لەو خاڵە گرنگانەی یاسای بودجه‌ی عیراق کە کەمتر دەرفەت هه‌بوە ئاماژەی پێ بدەین، پێداچونەوەیە بە تێکرای گرێبەستەکانی نەوت لە عیراقدا".

ده‌شڵێت: "ئێمە لە لیژنەی دارایی پێداگیریمان کرد کە گرێبەستەکانیی سەرتاسەری عیراق بەوانەی هەرێمیشەوە بگرێتەوە".

هۆشیار عه‌بدوڵا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: "كه‌ یاساکە بەگشتی و ئەو مادانەی کە جێگە کراونەتەوە لە بەرژەوەندی خەڵک بەتایبەتی پێویستی بەو رستەیە هەیە کە هاوڵاتیان لە نەوشیروان مستەفایان خواستوە و دەیڵێنەوە؛
عیبرەت لە جێبەجێکردندایە".

شەوی رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی پەسەندکرد، کە پرۆژەیاساکە لە 58 ماددە پێکهاتبوو، تیایدا پشکی کورد بەپێی مادەی 11 پەسەندکرا بەوپێیەش ئەگەر هەرێم پابەندبێت بەو ئیلتزامە داراییەی لەسەریەتی حکومەتی عیراق تا كۆتایی ساڵ نۆ بۆ 10 تریلیۆن دیناری بۆ دەنێرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×