شارەوانی سلێمانی: ئەم شوێنانە لە 9ی شەو تا 6ی بەیانی دادەخرێن
  2021-04-01       912       

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشكرایكرد، لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا بڕیاریداوە بە داخستنی سەرجەم یانەو كافتریاو چێشتخانەو رێستۆرانت و كافێ و چایخانەو كۆشك و دەستگێڕ و عەرەبانچییەكان لە سەعات 9ی شەوەوە تاوەكو 6ی سەرلەبەیانی بۆ ماوەی 10 رۆژ.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئاگاداری سەرجەم یانەو كافتریاو چێشتخانەكان و رێستۆرانت و كافێ و چەیخانەو كۆشك و دەستگێڕو عەرەبانچییەكان دەكەین، بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی توشبوان بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناو بۆ پاراستنی تەندروستی هەموان لەژێر رۆشنایی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ، لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریاندا بە داخستنی ئەم شوێنانە بۆ ماوەی 10 رۆژ لە رێكەوتی 1/04/2021 تا رێكەوتی 10/04/2021 لە سەعات 9ی شەو بۆ سەعات 6ی سەرلەبەیانی.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر شوێن و جێگایەك پابەندنەبێت، رێكاری یاسایی بەرامبەری دەگرنەبەر.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×