كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان لەراپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات لەماوەی مانگێکدا لەرۆژهەڵاتی کوردستان ٤٦ چالاکوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون‌و ٦ کۆڵبەر کوژراون‌و ٢٢ کەسیش خۆیان کوشتوە.
ئاوێنە: كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له مانگی ئاداردا هه‌ڵمه‌تی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكوانانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام بووه‌و له‌و مانگه‌دا 46 چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌م پێیه له‌سه‌رەتای ئه‌مساڵه‌وه 201 چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هه‌ر به پێی راپۆرته‌كه‌دا، مانگی رابردوو دوو كه‌س له رۆژهه‌ڵات له سێداره‌دراون و به‌مه‌ش له سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه هه‌شت هاوڵاتی كورد ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه.
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، كه له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ شه‌ش كۆڵبه‌رو كاسبكاری كورد كوژراون و 11 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون.
له‌سه‌رەتای ئه‌مساڵه‌وه 15 كۆڵبه‌رو كاسبكار له رۆژهه‌ڵات كوژراون و 33 كه‌سی تریش برینداربوون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له مانگی رابردوودا حه‌وت ژن و 15 پیاو خۆیان كوشتووه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینیشه‌وه كه‌سێك كوژراوه و كه‌سێكی تریش بریندار بووه.