بەرگری شارستانی هەولێر ئاشكرایكرد، ئەمشەو پێنجشەممە، ئاگر لە كۆگایەكی
سوتەمەنی لەسەر رێی گوێر كەوتۆتەوەو بەو هۆیەوە سێ كەس سوتاون.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ئەمشەو پێنجشەممە، لە
راگەیەندراوێكدا وتی"کەمێک پێش ئێستا روداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕویدا لە عەمبارێکی
سوتەمەنی لە ڕێگای گوێرو لە ئەنجامدا سێ کەس سوتاون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون."
بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە كە "ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە لەلایەن
بنکەی بەرگری شارستانی کۆگاکان."
سەبارەت بە هۆکاری روداوەکە، سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی
هەولێر وتی"ئاگرەکە لە ئەنجامی شۆرتی کارەبا دروستبوە، حەوزێکی فلۆین کە نەوتی
رەشی تێدەکرێت سوتاوە، لەگەڵ دو مزەخەی گواستنەوەی نەوت."