مامۆستایانی ئایینی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دەڵێن، بڕیاریان داب‌و ئەمڕۆ نوێژی
هەینی بكەن، بەڵام لە شەوی رابردوەوە دەرگای مزگەوتەكان بە "زنجیر و قوفڵ"
داخران و كلیلیش لای مامۆستایانی ئایینی نییە بۆیە خه‌ڵكی ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه نوێژی
هه‌ینی ناكرێت.
ئاوێنە: مامۆستایانی ئایینی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، لە رونكردنەوەیەكدا وتویانە"دوێنێ پێنجشه‌ممه سه‌رجه‌م ماموستایانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دانیشتنێك‌مان كرد كه ساڵانه پێش ڕه‌مه‌زان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگی پیرۆزی پیرۆزی رەمەزان. له‌و دانیشتن‌دا به‌كۆی ده‌نگ بڕیامان دا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان دانه‌خه‌ین و به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جومعه‌و جه‌ماعه‌تمان به‌رده‌وام بێ."
ئەوەشیان خستۆتەڕو"به‌داخه‌وه سه‌عات دو و سێی شه‌و ده‌رگای مزگه‌وته‌كان زنجیر‌و قوفڵیان لێ درابو و كلیله‌كه‌شی لای ماموستا نییه."
وتوشیانە"ئێمه ده‌ڵێین با قفڵتان له یادی نه‌ورۆزو سه‌یرانگاكان و پێشوازی میوانان و ڤیستیڤاڵه‌كان و كافتریا‌و یانه شه‌وانه‌كان هتد...بدایه."
مامۆستایانی ئایینی لە رونكردنەوەكەیاندا خەڵكیان ئاگاداركردۆتەوە لەبەر ئەو هۆیە "نوێژی هەینی ناكرێت."
دەقی رونكردنەوەكە..
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له ماموستایانی ئاینی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه:
دوێنێ پێنجشه‌ممه ۲۰۲۱/٤/۱ سه‌رجه‌م
ماموستایانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دانیشتنێك‌مان كرد كه ساڵانه پێش ڕه‌مه‌زان
ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگی پیرۆزی پیرۆزی رەمەزان. له‌و دانیشتن‌دا
به‌كۆی ده‌نگ بڕیامان دا ده‌رگای مزگه‌وته‌كان دانه‌خه‌ین و به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان
جومعه‌و جه‌ماعه‌تمان به‌رده‌وام بێ و بڕیار بو ئه‌م هه‌ینییه باس له‌وه‌بكه‌ین
كه خه‌ڵكی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ نوێژه
بارانه كه له‌هه‌فته‌ی داهاتودا بكرێت به ته‌وبه‌و پاڕانه‌وه‌و به‌خشین و ڕۆژو
گرتن، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌عات دو و سێی شه‌و ده‌رگای مزگه‌وته‌كان زنجیر‌و قوفڵیان
لێ درابو و كلیله‌كه‌شی لای ماموستا نییه كه ئێمه ده‌ڵێین با قفڵتان له یادی
نه‌ورۆزو سه‌یرانگاكان و پێشوازی میوانان و ڤیستیڤاڵه‌كان و كافتریا‌و یانه شه‌وانه‌كان
هتد...بدایه هه‌مویان ته‌واوبون به‌ڵام ئێستا به‌داخستنی ده‌رگاكانی مزگه‌وته‌كان
كۆرۆنا كه‌مده‌بێته‌وه.
بۆیه خه‌ڵكی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌رگای مزگه‌وته‌كان داخراون نوێژی
هه‌ینی ناكرێت.
خوای گه‌وره ده‌رگای خێر‌و ڕه‌حمه‌تی خویمان لێ بكاته‌وه.
ماموستایانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ۲۰۲۱/٤/۲