وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم داوا لە سەندیكای پزیشكانی كوردستان دەكات
رێنمایی خۆپارێزی دەربكەن بۆ دانانی نۆرەو كەمكردنەوەی بەریەككەوتن لە نۆڕینگە
پزیشكییەكان كە یەكێكن لە شوێنە قەرەباڵغەكان.
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەندیکای پزیشکانی
كوردستانی كردوە، رایگەیاندوە، دوابەدوای بڵاوبونەوەو زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا
لە هەرێمی کوردستان و لاوازیی پابەندبونی هاوڵاتییان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان لە
شوێنە گشتییەکان و قەرەباڵغەکان، لە نۆرینگه پزیشكییهكانیش كە یهكێكن له شوێنه
قهرهباڵغهكان، دەبێت ڕێنماییە تەندروستییەكان بەتەواوی جێبەجێ بكرێن.
ئاماژەی بەوەشداوە كە داوا لە سەندیکای پزیشکان دەكەین کاری پێویست ئەنجام
بدەن بە دەرکردنی ڕێنمایی بۆ دانانی نۆرە و کەمکردنەوەی بەریەککەوتن لە نۆرینگەکان.