کارگەی سەھۆڵەکەی سلێمانی روخا
  2021-04-02       701       
دوای ئەوەی بەشی زۆری کارگەی سەهۆڵەکەی سلێمانی لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوخێندراو تەنیا ڕووبەری ٣٠٠ مەتری بیناکە هێڵدرایەوە، ئەمڕۆ ئەو بەشەش ڕوخا.

ئاوێنه‌: ڕووخانی کارگەی سەهۆڵەکە بەهۆی هەڵکۆڵینی زۆری ئەو بەشەی زەوییەکەوەبوە، کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ڕووخێندرا و بۆ دروستکردنی بینایەک کاری تێدا دەکرێت، جگە لە کارگەکە، زیانی بەماڵێکی تەنیشتیشی گەیاندوە.

کارگەی سەهۆڵەکەی سلێمانی، خاوەنی یەکەم مۆڵەتی کارگەی پیشەسازییە لە سلێمانی و ساڵی ١٩٦١ دروستکراوە.

بەهۆی بێ بازاڕیی و پێویستنەبوونی سەهۆڵ وەک جاران، لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا خاوەنەکەی کارگەکەی ڕووخاند، بە ئامانجی دروستکردنی پرۆژەیەکی دیکە لە شوێنەکەیدا، بەشێکی بچووکی بیناکەشی هێشتەوە، کە ڕووبەرەکەی ٣٠٠ مەتربوو، ئەویش لەلایەک بۆ بەرهەمهێنانی سەهۆڵ و لەلایەکی دیکەش وەک یادگاریی و شوێنێکی دێرین، کە لە شارەکەدا بمێنێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×