وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری توشبووانی كۆرۆنای راگه‌یاند
  2021-04-02       459       
له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێری رابردودا زیاتر له‌ 5 هه‌زار توشبوی نوێی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌عێراقدا تۆماركراوه‌و 30 كه‌سیش به‌هۆی‌ به‌په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردودا له‌كۆی 43 هه‌زارو 192 پشكنیندا، 5 هه‌زارو 882 توشبوی نوێ كۆرۆنا تۆماركراون، هاوكات 30 كه‌س به‌په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، 4 هه‌زارو 119 توشبوی كۆرۆناش چاكبونه‌ته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا 13 هه‌زارو 443 كه‌سیش به‌ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×