فیدراسیۆنی پەنابەران: زیاتر لە ٣٦ کۆچبەری هەرێمی کوردستان لەخنکان رزگارکران
  2021-04-02       439       
فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق رایگەیاند، یەختێکی پەنابەران کە زۆربەیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بوون، لە کاتی پەڕینەوەیان لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا کیشەی تێکەوتووەو دواتر سه‌رنشینه‌كانی‌ رزگارکراون.

ئاوێنه‌: فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن کەسوکاری سەرنشینەکانی ناو یەختەوەکەوە، پەیوەندیان بە دەزگا پەیوەندیدارەکانی بەریتانیا و فەرەنساوە کردووە و توانراوە سەرجەمیان کە ٣٦ کەس بوون رزگاربکرێن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پۆلیسی ئێشکگری فەرەنسا بە هانای یەختەکەوە چووە کە لەناو سەرنشینەکانیدا ژن و منداڵ هەبووە و زۆربەیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.

فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق، کەسوکاری پەنابەرەکان دڵنیادەکاتەوە هەموویان سەلامەتن و لە ئێستادا لەژێر چاودێریدان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×