مه‌زڵوم عه‌بدی: دکتۆره‌ نەمام‌ ژیانی‌ خۆی‌ بۆ یارمه‌تیدانی‌ خه‌ڵكی‌ كۆبانی‌‌و ئێزیدییه‌كان ته‌رخانكردبو
  2021-04-02       796       
دکتۆره‌ نەمام غەفوری، مه‌زڵوم عه‌بدی
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات -هه‌سه‌ده‌- غه‌مباری‌ خۆی‌ بۆ كۆچی‌ دوایی دکتۆره‌ نەمام غەفوری ده‌رده‌بڕێت‌و ده‌ڵێت، ئه‌و ژیانی‌ خۆی‌ بۆ یارمه‌تیدانی‌ خه‌ڵكی‌ كۆبانی‌‌و ئێزیدییه‌كان ته‌رخانكردبو.

ئاوێنه‌: مه‌زڵوم عه‌بدی له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی‌، هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی دکتۆره‌ نەمام غەفوری غه‌مباری‌ كردم، كه‌سێكی‌ چالاك‌و گه‌وره‌مان له‌ده‌ستدا كه‌ ژیانی‌ خۆی‌ بۆ یارمه‌تیدانی‌ كه‌سانی‌ دیكه‌ ته‌رخانكردبو، به‌تایبه‌تی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ شاری‌ كۆبانی‌‌و ئێزیدییه‌كان.

دکتۆره‌ نەمام غەفوری، کچی مەحمود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفوری لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە.

نەمام غەفوری پزیشکی نەشتەرگەر بو، ماوەی 35 ساڵ لەسوید دەژیا. 7 ساڵ پیش ئێستا گەڕایەوە کوردستان بەمەبەستی كۆمەك‌و هاوكاری‌و خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەكانی كوردی ئێزدی. 

رۆژی 1-4-2021 بەهۆی توشبون بەکۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×