2021-04-02   625     
ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەباڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکاو بەهۆیەوە دوو پاسەوانی کۆنگریش برینداربون.
ئاوێنه: پۆلیسی واشنتن لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، بەهۆی روداوێکی ئەمنیو هێرشی سەر کۆنگرێس لەرێی ئۆتۆمبێلێک، دوو پاسەوان بریندارنو سێ کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هەرەوەها باسی لەوەشکردووه کە شوفێری ئۆتۆموبیلەکە دەستگیرکراوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەکەی و هۆكاری پشت روداوەکە ئاشکرانەکراون.
پۆلیسی کۆنگرێس دەڵێت، هەموو باڵەخانەکانی کۆنگرێس بەهۆی "هەڕەشەیەکی ئەمنیی دەرەکییەوە" داخراونو بەستافی کۆنگرێس ئاگادار كراونهتهوه کە هاتوچۆی ناو باڵهخانهكانی كۆنگرێس قهدهغهكراوه.