ئهمڕۆ شەممە،
دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخێکی نوێیان تۆمارکردو نرخی دۆلار
بەرامبەر بە دیناری عێراقی بهراورد بە دوێنێ بەرزبوەوە.
ئاوێنە: لەدوای
ئەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوی پەرلەمانی عێراق بودجەی پەسەندكرد كە تێیدا یەك
دۆلار بەرامبەر بە 1450 دیناری عێراقی جێگیركراوە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا روی
لە بەرزبونەوە كردوە.
بەگوێرەی قسەی
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەكرێت نرخی 100 دۆلار لە
بازاڕەكاندا بۆ 148 هەزار دیناری بەرزببێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە لە
بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان لەكاتی كردنەوەی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بۆ 147 هەزار
دیناری عێراقی بەرزبۆتەوە.
نرخی دراوە جیهانییەكان
بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمجۆرەیە:
نرخی 100 دۆلار
بە 147 هەزار دینارە
نرخی 100 پاوەن
بە 201 هەزار دینارە
نرخی 100 یۆرۆ بە
172 هەزار دینارە.
نرخی 100 هەزار
تمەنی ئێرانی بە پێنج هەزارو 850 دینارە.
نرخی 100 لیرەی
تورکی بە 18 هەزار دینارە.