كونسوڵخانەی ئەمریكا نیگەرانی خۆی بەرامبەر "دەستگیركردنی هاوڕەگەزخوازەكان" لەسلێمانی دەردەبڕێت
  2021-04-03       796       

ئەمڕۆ شەممە، كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر، سەبارەت بە "هەڵمەتی دەستگیركردنی هاوڕەگەزخوازەكان" لە سلێمانی نیگەرانی خۆی دەربڕی.

ئاوێنە: شەوی پێنجشەممە ژمارەیەك "هاوڕەگەزخواز" لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكاندا لە سلێمانی دەستگیركران.

دوێنێ هەینی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەوبارەیەوە لە رونكردنەوەیەكدا وتی، هەڵمەتەكەی ئەوان نەهێشتنی دیاردەی "لەشفرۆشی" لە یەكێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی بوە ئەوەش لەسەر داوای زۆرێك لەهاوڵاتیانی ئەو گەڕەكەو ئامانجی هەڵمەتەكەیان هیچ توێژو چینێك نەبوە.

ئەمڕۆ شەممە، كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لەهەولێر لە تویتێكدا رایگەیاندوە"ئێمە بە نیگەرانییەوە چاودێری ئەو روداوانەی سلێمانی دەكەین كە پێدەچێت دەستگیركردنی هاوڕەگەزاخوازان كرابێتە ئامانج."




زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×