وتەبێژی قوباد تاڵەبانی؛ پێویستە جارێكی دیكە شاندێكی هەرێم بچنەوە بەغدا
  2021-04-03       584       

وتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت ، چاوەڕوانی ئەوەن سەرۆككۆماری عێراق واژۆ لەسەر بودجە بكات و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، دەشڵێت، “دەبێت حكومەت بڕیار لەبارەی لێبڕینی مووچەوە بدات، ئەگەر داهاتی هەرێم بگاتە 895 ملیار مووچە بەبێ لێبڕین دەدرێت”.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی فەرمی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، حكومەتی هەرێم مانگانە پێویستی بە 895 ملیار دینارە بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆران بە تەواوی بدات .

رایگەیاندووە، لەئێستادا چاوەڕێین حكومەتی عێراقین بزانن چەندێك بەر هەرێمی كوردستان دەكەوێت، ئەم مانگە وەكو تاقیكردنەوە وایە، ئەگەر بە داهاتی نانەوتییەوە كە 50٪ـی لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە، داهات گەیشتە 895 ملیار دینار، ئەوا 100٪ مووچە بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت.

سەمیر هەورامی بۆ ڕووداو ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ڕەنگە پێویست بكات شاندێكی دیكەی هەرێمی كوردستان بچن بۆ بەغدا بۆ ئەوەی رێكارەكانی چۆنییەتی جێبەجێكردنی یاساكە دابڕێژنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 5ی نیسانی 2021 بودجەی گشتی ئەمساڵی عیراق ڕەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار بكرێت بۆ واژۆكردنی دواتر بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×