2021-04-03   900     
د. میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى رایدەگەیەنێت: ئه‌گه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی بودجه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ری نیوه‌ی كێشه‌كان بكات ئه‌وا ته‌نها لامه‌ركه‌زی كارگێڕی و دارایی چاره‌سه‌ره بۆ نیوه‌كه‌ی تری.
ئاوێنه: . میران محه‌مه‌د له فه‌یسبوكى خۆى بڵاویكردووه‌ته‌وه: له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا هه‌موو یه‌كێتی و به‌تایبه‌ت هاوسه‌رۆكان به ته‌واوی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقیه‌كان له هه‌وڵدابوون بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن، چونكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له دیدی یه‌كێتیه‌وه ته‌نها له به‌غدایه.
راشیگەیاندووە: له هه‌مووی گرنگتر جێبه‌جێكردنیه‌تی چونكه پێشتر له بودجه‌ی ساڵانی رابردوودا رێككه‌وتن هه‌بووه و پابه‌ندبوون نه‌بووه، ئه‌مجاره به‌شێك له داهاتی گومرگه‌كانیشی ده‌چێته‌سه‌ر كه ئایا هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا پابه‌ند ده‌بن؟
ئەوەشى خستووەتەڕوو: پرسی لامه‌ركه‌زی بابه‌تێكی ستراتیژی حوكمڕانیه كه په‌یوه‌ندی نه‌ك ته‌نها به بودجه به‌ڵكو به كۆی سیستمی سیاسی و كارگێڕی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، به‌بێ جێبه‌جێكردنی ده‌رفه‌تی بوژانه‌وه‌ی ئابوری له‌ده‌ستده‌چێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌غدا بودجه‌ش بنێرێت.