2021-04-03   476     
وتەبێژی پۆلیسی که‌رکوک رایده‌گه‌یه‌نێت، باوکێک پاش ئەوەی ئەشکەنجەی منداڵەکەی داوە، جەستەشی سوتاندووە، دەشڵێت، "لە ئێستادا باوکی منداڵەکە هەڵهاتووە."
ئاوێنه: عامر نوری وتەبێژی پۆلیسی که‌رکوک رایگەیاند، ئێواره‌ی دوێنێ هەینی، منداڵێكی تەمەن "چوار" ساڵان، بە هۆی سوتاوی جەستەیەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، دواتریش، بەهۆی هەبوونی نیشانەی ئەشکەنجەدان بەجەستەیەوە، پۆلیس لێکۆڵینەوەی وردی لەبابەتەکە دەستپێکردووە.
وتەبێژی پۆلیسی که‌رکوک باسی لەوەشکرد، پاش ئەوەی پۆلیس لێكۆڵینەوەی وردی لە بارەی سوتاندنەكە كردووە و دەركەوتووە، منداڵەكە لەلایەن باوكییەوە ئەشكەنجە دراوە و پاشان سوتێنراوە، هاوکات، بەشێک لە سوتاویەکەش ده‌ست و قاچه‌کانی منداڵه‌کەیە ده‌رکه‌وتوون و به‌ڕوونی دیارە.
عامر نوری ئاماژەی بەوەشکرد، پۆلیس ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری بۆ گرتنی باوکی منداڵه‌که وه‌رگرتووه، كاتێكیش بەمەبەستی دەستگیركردنی باوكەكە، پۆلیس دەدەنە سەر ماڵەكەیان لە گەڕەكی غەڕناتەی شاری کەرکوک، دەردەكەوێت کە باوکی بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵھاتووە.