دوو تۆمه‌تبار كه باوك و كوڕن له گه‌ڕه‌كێكی قه‌زای كفری به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ته‌قه له‌ماڵی هاووڵاتییه‌ك ده‌كه‌ن و هه‌ڵدێن، دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن.
ئاوێنه: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 3-4-2021، پاش ئه‌وه‌ی دوو تۆمه‌تبار كه باوك و كوڕن به‌ناوه‌كانی (م.ح.د) و (ا.و.ر )، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له گه‌ڕه‌كی ئیمام محه‌مه‌دی قه‌زای كفری ته‌قه له ماڵی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (ڕه‌وه‌ند ئارام نوری) ده‌كه‌ن و برینداری ده‌كه‌ن و هه‌ڵدێن، هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان دوای كه‌متر له سه‌عاتێك له رووداوه‌كه توانیویانه، هه‌ردوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن.
راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكی جۆری "نیسان سه‌نی"دا گیراوه كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 405 له یاسای سزادان ڕاگیراون، دواتر به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی تاوانه‌كه‌یان هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌گه‌ڵ چه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كفری كراون .