لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا مێردمنداڵێک گیانی لە دەستدا
  2021-04-03       594       


ئێوارەی ئەمڕۆ 3ی نیسان، لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی شیلادزێ ئۆتۆمبیلێکی جۆری پیکاب هایلۆکس کەوتە چالێکی نزیک ڕێگەکە و بەهۆیەوە مێردمندالێک کە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بووە گیانی لە دەستداوە.

ئاوێنه‌: بەپێی زانیارییەکان ئەو مێردمنداڵە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بووە تەمەنی یاسایی بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبیل تەواو نەکردووە و تەمەنی تەنها 15 ساڵ بووە.

منداڵەکە ناوی “هاشم تاهیر”ە و لە ڕوداوەکەدا گیانی لە دەستداوە، لەگەڵ ئەوەش سەرنشینێکی دیکەی لەگەڵ بووە و ئەویش بریندار بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×