مستەفا كازمی سەردانی ئیمارات دەكات
  2021-04-04       460       
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی وەفدێكی حكومەت بەسەردانێكی فەرمی بگاتە ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو.

ئاوێنە: سەرچاوە حكومییەكان ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی نیسان سەردانەكەی ئەمڕۆی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراقیان بۆ ئیماڕات پشتڕاستكردەوە، ئەمەش پاش دوو ڕۆژ گەڕانەوەی دێت لە سەردانەكەی بۆ سعودییە كە تیایدا چەند ڕێككەوتنێك واژووكران.

لەمیانەی سەردانەكەی بۆ سعودییە و كۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشێن تاوتوێی زیادكردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات كرا، جگە لە هەڵسەنگاندنی پێشهاتەكانی ناوچەكە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×