لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان 6 بەندكراوی كورد لەسێدارەدران
  2021-04-04       437       
ڕێكخراوێكی بواری مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لانیكەم شەش بەندكراوی كورد لەسێدارەدراون.

ئاوێنە: ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی نیسان بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی لانیکەم شەش بەندکراوی کورد کە دوو کەسیان برا بوون و سەرجەمیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە سڕکەرەکان سزاكەیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێکرا.

ڕێكخراوەكە ناسنامەی بەندكراوەكانی بڵاوكردووەتەوە:

1- ئەحەد حەبیب وەند خەڵکی ئورمیە
2- مستەفا نەسیرخا خەڵکی سەڵماس
3- ئیبراهیم نەسیرخا خەڵکی سەڵماس (برای مستەفا)
4- محەمەد کەریم محمودی خەڵکی شنۆ
5- سادق مەهمی خەڵکی ئورمیە
6- میرسولتان ئەمیری خەڵکی شنۆ

ئەم شەش کەسە ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بنەماڵەکانیان دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام دابوون، وەك ئەوەی ڕێكخراوی هەنگاو ئاماژەی پێداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×