2021-04-04   869     
راگه‌یاندنی قائمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی ئازار به كه‌متر له 38 دینار دیاری ده‌كرێت، هاوكات گۆڕانكاری له كاتی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌دا ده‌كرێت، دەشڵێت، نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده له نێوان 6500 دینار بۆ 7500 هه‌زار دیناره.
ئاوێنە: ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی سێ (ئازار)ی به 37.75 بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد.
ئاماژەی بەوەشکردوە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (170) بۆ (200) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان شه‌ش هه‌زار (500) دینار بۆ حه‌وت هه‌زار و (500) دیناره و به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده جیاواز ده‌بێت.
خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی چوار (نیسان) تا سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز وه‌ك وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له مانگی ره‌مه‌زاندا گۆڕانكاری تێداده‌كرێت و له خشته‌كه‌دا پێدانی كاره‌بای موه‌لیده به‌یانیان نامێنێت و له سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4:30)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه كاریان پێبكرێت.